له ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا، له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كه‌سێك، نۆ كه‌سی سڤیل و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس كوژران. ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه، كه له ماركێتێكی سه‌وزه و میوه‌فرۆشی شاری بۆڵده‌ری سه‌ر به ویلایه‌ته‌كه، كه‌سێك ده‌ستڕێژی گولـله‌ی هه‌ڕه‌مه‌كیی كردووه و نۆ كه‌س و ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یدا كوشتووه. پۆلیسی ناوچه‌كه باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه زانیاریی زیاتر به‌رده‌ست نییه و نازانن به چ هۆكارێك ئه‌و كه‌سه ته‌قه‌ی كردووه، به‌ڵام ڕووداوه‌كه له ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 03:00ـی دوانیوه‌ڕۆ به كاتی ئه‌مریكا رووی داوه،
له ئه‌مریكا 10 كه‌س به هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌وه كوژران
