ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی هەڕەشە چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گرووپی میلیشیای “ربع الله” له شاری به‌غدا پەیامێكی بڵاو كردەوە و رای گەیاند ئەم میلیشیایە ئامانجی دروستكردنی پشێویە، با شەڕ و چەك بەس بێت. كازمی له میانی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵاخانەی نوێی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی عێراق لە بەغدا رای گەیاند كە هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان ده‌توانن بە چەك هه‌ڕه‌شه له ده‌وڵه‌ت بكه‌ن، بەڵام پێویستە شەڕ و چەك بەس بێت. ئه‌مڕۆ پێنجشەممە له كرده‌یه‌كی چه‌كداریدا میلیشیای “ربع الله” نمایشێكی فراوانیان له شه‌قامه‌كانی شاری به‌غدا له‌به‌رچاوی هه‌موو لایه‌ك ئه‌نجام دا، هه‌ڕه‌شه‌ی خوێناوییان له مسته‌فا كازمی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی عێراق كرد. جێی باسە چه‌كدارانی ئه‌م گرووپه وێنه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیان به‌رز كردبووه‌وه و مقه‌سێكیان له نزیك گوێی دانابوو، له‌سه‌ریان نووسیبوو “كاتی ئه‌وه هاتووه گوێی ببڕین”.
كازمی میلیشیا چەكدارەكانی بەغدا بە نانەوەی پشێوی تۆمەتبار دەكات
