بەشیر حەداد: پشکی هەرێمی کوردستان کێشە نییە بۆ سەر پەسەندکردنی بودجەی عێراق

د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی و حکوومەتی عێراقی خستەڕوو. جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، باس لە بەهای دۆلار کرا و زۆرینە بەوە رازیبوون بەهای دۆلار وەک خۆی بمێنێتەوە، گوتی: “حکوومەت و زۆرینەی لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕازین بەهای 100 دۆلار بەرامبەر بە 145 هەزار دیناری عێراقی بمێنێتەوە”. لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئەو دەقەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، تەنها دەنگ لەسەر ئەوە دەدرێت و پشکی هەرێمی کوردستان کێشە نییە بۆ سەر پەسەندکردنی بودجەی عێراق، ڕێککەوتن لە لیژنەی دارایی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان کراوە”.