پەرلەمانی عێراق کۆ دەبێتەوە و دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021، دەدات. بڕیارە کاتژمێر 3ـی ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 28-3-2021، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی ژمارە 46ـی وەرزی یاسادانانی یەکەم لە ساڵی یاسادانانی سێیەمی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی خۆی، ساز بکات. بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بریتییە لە دوو بڕگە، کە بریتین لە؛ – دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 – 15 خولەک گفتوگۆی گشتی
پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە دەدات
