وەزارەتی دارایی بڕیارێکی نوێی لەبارەی کرێی وانەوتنەوە دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی نوێی لەبارەی کرێی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری دەرکرد. بەپێی رێنوێنی ژمارە 5ی ساڵی 2021ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڕیاردراوە بە خەرجکردنی بڕی 25 هەزار دینار وەک کرێی وانەوتنەوە بۆ هەریەک لە مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەروانەیەک کە لەپەیمانگا دەیڵێنەوە. ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەم رێنوێنییە بۆ ساڵی خوێندنی 2020 – 2021 جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.