بە پێی ڕاگەیاندراوێک کە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردۆتەوە، سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ بودجە دەکرێ. لە راگەیاندراوەکەدا محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمانتارانی کردووە کە سبەی چوارشەممە کاتژمێر یەکی پاشنیوەرۆ دانیشتن ئەنجام دەدرێت بۆ دەنگدان لەسەر بودجە. سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەشی بەوەداوە، سبەی ناوی ئامادەبووان و نەهاتووەکان بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەنەوە. بەهۆی ململانێی کوتله شیعییەکان چەند جارێکە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسندکردنی بودجە دواخراوە.
حەلبوسی: سبەی پەرلەمانی عێراق بۆ بودجە کۆ دەبێتەوە
