پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبێتەوە و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکە بڵاو دەکاتەوە. بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 31-3-2021، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی خۆی، ساز بکات. بەرنامەی کاری کاری کۆبوونەوەکە: یه‌كه‌م/ خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ پڕۆژه‌یاساکانی – وەزارەتی كارەبا لەهەرێمی كوردستان. – هه‌موارى دووه‌می یاسای ده‌سته‌ی گشتیى ده‌سپاكی ژماره (2)ى ساڵی 2011. دووه‌م/ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌رهه‌مه خۆماڵییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان سێیه‌م/ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای پاراستنی تۆڕ و بنچینه‌كانی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمی كوردستان چواره‌م/ خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان
پەرلەمانی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پێنج پرۆژە و پێشنیازەیاسا کۆ دەبێتەوە
