لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێی بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد. بەپێی بەیانی ژمارە 13ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆ کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا بڕیاردراوە بە راگرتنی هاتوچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق. هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، کە كارى بازرگانى لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق بەردەوام دەبێت بە لەبەرچاوگرتنى تەواوى رێكکارەكانى خۆپارێزى. بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری رابردوو له‌ هه‌رێمى كوردستان هه‌زار و 45 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون و 16 كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوە. دەقی بەیاننامەکە: