سلێمانی… چوار كەس لە شەڕی دوو بنەماڵەدا بریندار بوون

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی چوار كەس بە هۆی شەڕێكی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی پیرەمەگروون بریندار بوون. بەرپرسێكی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرای كرد ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچكەی پیرەمەگروون بەهۆی شەڕی دوو بنەماڵەوە چوار كەس بە تفەنگ و بەرد بریندار كراون. سامان نادر بەرپرسی سەنتەری فریاكەوتنی خێرای سلێمانی بە (باسنیوز)ی راگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری شارۆچكەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، چوار هاووڵاتی بە گوللەی تفەنگ و شەڕە بەرد بریندار بوون. گوتیشی ئەو كەسانە بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵەوە بریندار بوون، تیمەكانیان ناردووە بۆ ئەوەی بریندارەكان بگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سنووری سلێمانی. ئەوەشی خستەروو كە ئەو دوو بنەماڵەیە كێشەی كۆمەڵایەتییان لەنێواندا بووە.