وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا دەنگۆی پێدنی بەنزینخانە بە کەسێک لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە ڕەتدەکاتەوە. لە بەشێکی ڕوونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە: “لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بڵاوکراوەتەوە و بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە”. وەزارەتەکە راشیگەیاندووە کە وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخانکردن نییە، بەڵکو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە”. ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونکردنەوەکەیە:- لە چەند پەیج و ماڵپەڕێكی ئینتەرنێتدا، هەواڵێکی نادروست سەبارەت بە پێدانی بەنزینخانە، لەلایەن وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزارەوە، بڵاوکراوەتەوە.بۆ هەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە، کە ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستی و هیچ مۆڵەتێک و تەرخانکردنێکی زەوی لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە نەدراوە.مۆڵەتی دانانی بەنزینخانە، لە ساڵی ٢٠١٨وە تەنیا لە دەسەڵاتی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیراندایە و لەوساوە تا ئێستا هیچ مۆڵەتێکی دانانی بەنزینخانە نەدراوە.لە کابینەی نۆیەمیش لە تەمووزی ٢٠١٩وە بە بڕواوە دەیڵێین هیچ مۆڵەتێک نەدراوە، چونکە ئێستا لەلایەن لیژنەیەکی یاسایی و ئەندازیاری، کار لەسەر ڕێکخستنەوەی ڕێنماییەکانی مۆڵەتی بەنزینخانە دەکرێت و لەگەڵ تەواوبوونی، بۆ هاووڵاتییان ڕادەگەیەندرێت.وێنەی ئەو نووسراوەی کە لەو ماڵپەڕانەش بڵاوکراوەتەوە، ئەوە فەرمانی تەرخان کردن نییە، بەڵکوو وەڵامی فەرمانگەیەکی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارە بۆ پرسیاری ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان و نووسراوەکە بە ئاشکرایی بۆ پەرلەمان نێردراوە و هیچ نهێنییەکی تێدا نییە.راگەیاندنی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار10ی نیسانی2021
وەزارەتی شارەوانی دەنگۆی پێدانی بەنزینخانە بە کەسێک لەلایەن وەزیری شارەوانییەوە رەتدەکاتەوە
