نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان مانگی ڕۆژووی موسڵمانان ئەمشەو پەیامێکی بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە “ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین”. ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:- بەبۆنەی ھاتنەوەی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانهوه، به گهرمى پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جيهان دەکەم. لە خوای مەزن داواکارم ئەم مانگە پیرۆزە بە خێر و خۆشی بگەڕێیتەوە و ڕۆژوو و نزا خواپهرستيی موسڵمانان قبووڵ بكات، وڵاتەکەمان و مرۆڤایەتی و جیهان لە دەرد و پەتا رزگار بن. ھیوادارم لەم مانگە پیرۆزەدا، هەوڵ و هەنگاوەکان بەرەو تەبایی و یەکڕیزی سەرکەوتوو بن، بە گیانی لێبوردەیى و ئاشتەوایی و هاوکاری بەسەر گرفت و کێشەکاندا زاڵ بین و داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلەکەمان بەدی بهێنین. نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان 2021/4/12