لە سنووری قەزای حەویجە لە ڕۆژئاوای پارێزگای كەركووك، تیرۆریستێك دەستگیر كراوە كە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە یاسای سزاکانی عێراقی داواكراو بووە. فەتاح مەحموود، بەڕێوەبەری پۆلیسی حەویجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “دوێنێ یەكشەممە11ی 4ی2021 لەلایەن هێزەكانی دەزگای هەواڵگرییەوە تیرۆریستێكی داعش لە ناوچەی زابی سنووری قەزای حەویجە بە چەكەوە دەستگیر كراوە”. گوتیشی: “ئەو تیرۆریستە بەپێی مادەی چواری تیرۆر لە یاسای سزاکانی عێراقی و لەلایەن دادوەرەوە داواكراو بووە”. ئەوەشی خستە ڕوو: “ئەو تیرۆریستە لە دروستكردنی بۆمبی جۆراوجۆردا شارەزا بووە”.
لە ڕۆژئاوای كەركووك تیرۆریستێك دەستگیر کرا
