لە رێگای سەرەکی سۆران – چۆمان ڕووداوێکی هاتوچۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس زامداربوون. موقەدەم موحسین تەحسین، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “کاتژمێر 10ی شەوی دووشەممە ئاگادارکراینەوە لە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری پێکدادان، لە لایەن ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندا تۆکسۆن رەنگی سپی و هۆندا تۆکسۆن رەنگی رەش) لە رێگای هامڵتۆن (سۆران – چۆمان) لە نزیک گوندی رەژدوور”. گوتیشی: “لە ئەنجامی رووداوەکە چوار کەس زامدار بوون و زیانی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوت”.
سۆران.. ڕووداوێکی هاتوچۆ زامداربوونی چوار کەسی لێکەوتەوە
