لە گەڕەکێکی سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا

کەمێک پێش ئێستا لە نێوان چەند کەسێک لە شەقامی سەرچنار لە شاری سلێمانی شەڕەتەقە ڕوویدا و کەسێک بریندار بوو. سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی (١٢٢)، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی شەڕەتەقە لە نێوان چەند کەسێک ڕوویداوە و کەسێک بە ناوی (ع.ک) تەمەن ٣٦ ساڵ بریندار بووە و دوو گوللەی بەرکەوتووە”. گوتیشی: “بریندارەکە باری تەندروستی ناجێگیرە و بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتن کراوە”.