وەزارەتی دەرەوەی بەحرێن، لە راگەیاندراوێکیدا، بەتوندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەکات و بە کارێکی ترسنۆکانەی دەزانێ، کە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆڤایەتییەکان پێشێل دەکات. لە راگەیاندراوەکەیاندا شانشینی بەحرێن هەماهەنگیی خۆی لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵ دووپات دەکاتەوە، بۆ گرتنەبەری هەر رێوشوێنێک بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و پارێزگاریکردن لە شکۆ و بەرژەوەندییەکانی. جەختیش دەکاتەوە، پێویستە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو کردەوە تیرۆریستییانە سەرکۆنە و شەرمەزار بکەن، کە دەبنە مایەی گرژیی زیاتر و سەقامگیریی ناوچەکە دەشێوێنن.