بوومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچەیەکی باشووری ئێرانی هەژاند

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بەهێز بەندەر “گەناوە”ی سەر بە پارێزگای بووشێهری لە باشووری ئێران هەژاندووە. بەپێی زانیاریی ناوەندی بوومەلەرزەزانیی ئێران، بوومولەرزەکە بە گوڕی ٥.٩ بە پلەی ڕیختەر و کاتژمێر ١١:١١ خولەکی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی٤ی٢٠٢١ بە کاتی ئێران ڕووی داوە. بەپێی زانیاریی میدیاکانی ئێران بوومەلەرزەکە هێندە بەهێز بووە کە لە پارێزگاکانی دەوروبەریش هەستی پێکراوە. هەتا ئێستا لەبارەی زیانە گیانی و داراییەکانی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە. شەوی ڕابردووش بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣ بە پلەی ڕیختەر شارۆچکەی (بەنەک)ی لە قەزای کەنکانی سەر بە پارێزگای بووشێهر هەژاندووە.