کەرکووک.. کەسێک مامێکی خۆی کوشت

لە سنووری ناحیەی شوان-ی سەر بە پارێزگای كەركووك، کەسێک مامێكی خۆی كوشت. ئاسۆ مستەفا، بەڕێوەبەری ناحیەی تەقتەق، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو لە ناوچەی قەرەناو کە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی شوان و تەقتەق کەسێک مامێکی خی کوشت و ئەوەی تاوەکو ئێستا زانراوە ئەوەیە کە ڕووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی بووە”. بەپێی زانیارییەکانی(باسنیوز)ئەو کەسەی کوژراوە لە هەمان کاتدا خەزووری بکوژە و تاوەکو ئێستاش بکوژ دەستگیر نەکراوە.