چەمچەماڵ.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی منداڵێکی لێکەوتەوە

لە سنووری گوندێكی سەر بە ناحیەی تەكیەی جەباری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە منداڵێكی تەمەن 8 ساڵی دا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دا. شەریف ڕەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمشەو، تەرمی منداڵێك لە رەگەزی مێ تەمەن 8 ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە قەزای چەمچەماڵ”. گوتیشی: “ئەو منداڵە لە نزیك گوندی (زەردە)ی سەر بە ناحیەی (تەكییەی جەباری) سەر بە قەزای چەمچەماڵ، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لێداوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە”.