سوپای ئیسرائیل روونکردنەوە لەبارەی هێرشێکی مووشەکی بۆ سەر بنکەیەکی ناوکیی وڵاتەکەی، دەدات. ئەفیغای ئەدرعی، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاندووە: لەناو خاکی سووریاوە هەوڵ دراوە بە مووشەک بنکەی ناوکیی دیمۆنا لە ئیسرائیل بکرێتە ئامانج. هەروەک ئەفیغای ئەدرعی رایگەیاندووە، درەنگانی شەوی چوارشەممە 21-4-2021 چەند مووشکێکی جۆری SA5 لەناو خاکی سووریاوە ئاراستەی چەند فڕۆکەیەکی سەربازیی ئیسرائیلی کراون، کە بەشدارییان لە بۆردومانکردنی ناوچەیەکی سووریا کردبوو. گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە ئاماژەکردن بەوەی مووشەکەکە لە ناوچەی نەقەب لە باشووری ئیسرائیل کەوتووەتە خوارەوە، رایگەیاندووە، تەقینەوەیەک لەو شوێنەی مووشەکەکەی لێکەوتە خوارەوە، رووی داوە. ئەفیغای ئەدرعی رەتی کردووەتەوە مووشەکەکان بنکەی ناوکیی دیمۆنایان کردبێتە ئامانج و رایگەیاندووە: مووشەکەکان لە دووریی 30 کیلۆمەتر لە بنکەی ناوکیی دیمۆنا کەوتوونەتە خورەوە.
سوپای ئیسرائیل روونکردنەوە لەبارەی هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ناوکیی وڵاتەکەی دەدات
