وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی عێراق، هەرێمی کوردستان و وڵاتێکی دیکەی عەرەبی دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، رۆژی یەکشەممە 25-4-2021، محەمەدجەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات. بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (کوردستان 24)، دوای بەغدا، محەمەدجەواد زەریف سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکات و دواتریش سەردانی دەوڵەتی قەتەر دەکات. سەعید خەتیبزادە، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: زەریف لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، هەرێمی کوردستان و قەتەر کۆ دەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە دەکات.
زەریف سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات
