ئەمشەو سێشەممە چەكدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر دانیشتووانی گوندێكی سەر بە قەزای خانەقین و لە ئەنجامدا دوو کەسی سڤیلیان بریندار کرد. نیهاد محەمەد،گوتەبێژی پۆلیسی دیالە بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو سێشەممە چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر گوندی کەریم داوود-ی سەر بە قەزای خانەقین و دوو کەسی سڤیلی دانیشتووی گوندەکەیان بەناوی هەیسەم نەجم و ئەحمەد عەبد بریندار کرد”. گوتیشی: “هێزە ئەمنییەکان ئێستا لە دەوروبەری گوندەکە بڵاوەیان پێکراوە و هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەک ڕووینەداوە”. شەوی ڕابردووش تیرۆریستانی داعش موختاری گوندێکی سنووری قەزای خانەقینیان تیرۆر کرد.