دەزگاکانی راگەیاندنی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، لە ئاهەنگێکی ئایینی جووەکان، لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەست دا و 150 کەسی دیکەیش بریندار بوون. ئەمڕۆ هەینی (30/ 4/ 2021)، بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵنان، لە ئاهەنگی ئایینیدا لە باکووری ئیسرائیل، کە دەیان هەزار کەس لە حەجی ساڵانە بۆ سەر گۆڕی حاخام شیمون بار یووحای لەسەر کێوی میرۆن بەشدار بوون، لانی کەم 44 کەس گیانیان لەدەست دا و 150 کەسی دیکەیش بریندار بوون. بەگوێرەی ماڵپهڕی (تایمز ئۆف ئیسرائیل)، رووداوەکە بەهۆی کەوتنی ژمارەیەک خەڵکەوە بووە لە رێڕەوی تایبەت بە چوونەدەرەوە لە شوێنی ئاهەنگەکە. ماڵپهڕەکە بڵاویشی کردووەتەوە، نزیکەی 20 هەزار کەس لە کاتی رەتبوون بەناو رێڕەوێکی تەسکدا، بووەتە هۆی ئەوەی هەندێکیان بخلیسکێن و بکەون و بەهۆی پاڵنان و قەرەباڵغیییەکە ئەو ژمارە زۆرەی بەشداربووانی مەراسیمەکە ببنە قوربانی.
لە ئاهەنگێکی ئایینیدا لە ئیسرائیل دەیان کەس بوونە قوربانی
