ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە واشنتن هەواڵێكی كەناڵی فەرمیی حكوومەتی تارانی لەبارەی گەیشتنە ڕێككەوتنی هەردوولا لەسەر گۆڕینەوەی دیلەكانیان ڕەت كردەوە. دوای ئەوەی ئەمڕۆ كەناڵی فەرمیی تەلەڤزیۆنی ئێران ڕای گەیاندبوو كە تاران و واشنتۆن و لەندەن گەیشتوونەتە ڕێككەوتنێكی سێقۆڵی لەسەر گۆڕینەوەی دیلەكانی هەرسێ وڵات، لەگەڵ ئازادكردنی بڕێكی زۆری پارەی بلۆككراوی ئێران لە بانكەكانی بەریتانیا و ئەمریكا، لایەنی ئەمریكی هەواڵەكەی ڕەت كردەوە. لەمبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەتی كردەوە وڵاتەكەی لەگەڵ ئێراندا گەیشتبێتە هیچ ڕێككەوتنێك لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەكانی نێوان هەردوو وڵاتەوە، نید برایس گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە میدیاكانی راگەیاند ئەم راپۆرتانەی لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەكانەوە بڵاو كراونەتەوە، ڕاست نین.
واشنتن هەواڵێكی تارانی لەبارەی گۆڕینەوەی دیلەكان ڕەت كردەوە
