ئاگرێک لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلا لە باشووری عێراق کەوتووەتەوە. ئاگرەکە شەوی دووشەممە 3-5-2021 لە کۆگای دەرمانی نەخۆشخانەی ئەهلیی عەباس لە کەربەلا، کەوتووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی کەربەلا رایگەیاندووە: تیمەکانیان توانیویانە ئاگەرەکە بەبێ هیچ زیانێکی مرۆیی، کۆنترۆڵ بکەن. ماوەیەکە ئاگر لە نەخۆشخانەکانی عێراق دەکەوێتەوە و زیانی مرۆیی و ماددیی زۆریان لێدەکەوێتەوە. شەوی چوارشەممە 28-4-2021، ئاگرێک لە نهۆمی دووەمی نەخۆشخانەی کازمیە لە باکووری بەغدا لەناو بەرزکەرەوەی کارەبایی (مەسعەد) دروست بوو. پێشتریش لە شەوی شەممە 24-4-2021، ئاگرێکی گەورە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیبی تایبەت بە چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە باشووری بەغدا کەوتەوە و بەهۆیەوە نزیکەی 100 کەس گیانیان لەدەست دا.
ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلا کەوتەوە
