وەزارەتی دارایی بڕیارێکی لەبارەی دابەشکردنی داهاتێک دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لەبارەی دابەشکردنی داهاتی کرێی کێشانی بارهەڵگرەکان دەکرد. بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە ئاراستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن کراوە و کۆپییەکی نووسراوەکەش بە (باسنیوز) گەیشتووە، تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر نوێکردنەوەی دابەشکردنی داهاتی کرێی کێشانی بارهەڵگرەکان بۆ ساڵی دارایی 2021، بۆ هەرسێ بەرێوەبەرایەتی وێستگەکانی کێشی هەولێر، سلێمانی و دهۆک. هەروەها وەزارەتی دارایی ئەوەش خستووەتە روو، کە ئەم داهاتە رێژەی 50%ی وەک داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و رێژەی 50%ش بۆ وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دەبێت.