کەرکووک.. پەیامی کوشتن بۆ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی دەنێردرێ

چەکدارانی نەناسراو پەیامی کوشتن بۆ سەرکردەیەکی بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان دەنێردرێت. بەپێی زانیارییەکان، شەوی دوشەممە 11-5-2021 نامەیەک بە دەرگای ماڵی حەسەن شێخانی، ئەندامی سەرکردایەتیی بزووتنەوە هەڵواسراوە و تێیدا گووللەیەکی کلاشینکۆف هەڵواسراوە و نووسراوە، ”لێرە بڕۆ و تا پارێزراو بیت، ئاگادرمان کردییەوە و بەهانەمان بۆت نەهێشت“. حەسەن شێخانی بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە، ئەو هەڕەشەیە بۆ ئەوەیە تا بکشێتەوە لە خۆکاندیدکردن و چیتر رەخنە لە ئیدارەی کەرکووک نەگرێت، بەڵام ”من هەر سوورم لەسەر خۆکاندیدکردن، بەهیچ شێوەیەک ناکشێمەوە”.