ئەمڕۆ لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا. بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکرای کردووە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ۱۸ / ٥ / ۲٠۲۱ لەلایەن ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا تۆمەتبارێك دەستگیر بکرێت کە بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی ( کریستاڵ ) و ( جامایکا ) و ( هێرۆین ) و پایپێك و هەندێك کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری پێگیراوە.
هەولێر.. تۆمەتبارێک بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرا
