ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەبارەت بە رووداوی هێرشکردنە سەر کارمەندێکی پۆلیسی هاتوچۆ لە هەولێر لەلایەن ئافرەتێکەوە رایگەیاند کە بێڕێزیکردن بە کارمەند و فەرمانبەرانی فەرمانگەکان قبوڵ ناکرێ و سزای توندی سەرپێچیکار دەدرێ. خۆشناو لە رێگەی لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە: “به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک و به پشت به‌ستن به بنه‌ما یاساییه‌کان، به‌رگری و پشتیوانی له ته‌واوی ئه‌فسه‌ر و کارمه‌ندانی پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیس و تێکڕای هێزه‌کانی ئاسایشی ناوخۆ و سه‌رجه‌م کارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌که‌ین”. ئاماژەی بە ئەوەش داوە: “وه‌ک چۆن به‌رده‌وام ئه‌وان ڕاده‌سپێرین له‌کاتی ئه‌رکه‌کانیان ڕێز له هاووڵاتیان بگرن و له‌خزمه‌ت هاووڵاتیان بن، به‌هه‌مان شێوه‌ش هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پله و پۆستێک بێت بێڕێزی به کارمه‌ندانمان بکات، لێی قبوڵ ناکرێ و سزای توند ده‌درێ”. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ بەڕیوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە رووداوەکە بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کە بابەتی دەستدرێژیکردنە سەر کارمەندی هاتوچۆ لە یاسای هاتوچۆی ژمارە 86 سزایەکی قورس دانراوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە.
پارێزگاری هەولێر: هەر کەسێک بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات لێی قبوڵ ناکرێ و سزای توند دەدرێ
