بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پسوولەی مانگی چواری 2021 بۆ هاوبەشانی کارەبا بڵاوکردەوە. لە روونکردنەوەکەی کارەبای هەولێر کە کۆپییەکی بە (باس‌نیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: “هه‌روه‌كو هه‌موولایه‌ك ئاگادارن له 1ی3ی2021ه‌وه گۆڕانكاری له نرخی یه‌كه‌ی كاره‌با كرا، بۆیه له‌سه‌ر پسووله‌ی كاره‌بای چاپكراوی مانگی 4ی2021 كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی هاوبه‌شه‌كه تاكو 1ی3ی2021، كه به‌نرخه كۆنه‌كه ئه‌ژماركراوه له‌خانه‌ی (كرێی هه‌ژماركراو) تۆماركراوه و كرێی كاره‌بای خه‌رجكراوی دوای 1ی3ی2021 له‌خانه‌ی (به‌های خه‌رجییه‌كان) تۆماركراوه”. هەروەها کارەبای هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو، کە كۆی گشتی كرێی داواكراو له هاوبه‌شه‌كه بریتییه له كۆكراوه‌ی كرێی هه‌ژماركراو و به‌های خه‌رجییه‌كان و قه‌رز كه له‌خانه‌ی (كۆی گشتی تۆماركراوه).
کارەبای هەولێر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پسوولەی مانگی چوار بڵاو کردەوە
