ئەمڕۆ دووشەممە نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهان له عێراق ستایشی هه‌وڵه‌كانی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومەتەكەی كرد لە رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا. ئه‌حمه‌د زوه‌یتن نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەشدا له‌گه‌ڵ سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و رای گه‌یاند “ده‌مه‌وێت سوپاسی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێم و هاووڵاتییانی كوردستان بكه‌م، بۆ هه‌ماهه‌نگیكردنیان له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌و دۆخه سه‌خته‌ی ئێستا، كه ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه په‌تای كۆرۆنا به‌رۆكی جیهانی گرتووه و بووه‌ته هۆی ماندووبوونێكی زۆری كه‌رتی ته‌ندروستی له عێراق و ناوچه‌كه و جیهان به گشتی”. زوه‌یتن هەروەها گوتی هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێزیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌بووه، سه‌ره‌تا له‌پێناو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه و پشكنینی پزیشكی بۆ ده‌ستنیشانكردنی تووشبووان و له داهاتووشدا ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی نێوانیان زیاتر ده‌بێت، بۆ راهێنانكردن به‌و كه‌سانه‌ی پسپۆڕن له‌م بواره‌دا، به‌تایبه‌ت كارمه‌ندانی تاقیگه پزیشكییه‌كان و گرنگی زیاتر به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توانا پزیشكییه‌كانی پسپۆڕانی ئه‌و بواره و ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌ن، كه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادان. هەروەها گوتیشی ئەوان وەكو پاڵه‌وانێك سه‌یری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه شه‌و و رۆژیان لێكداوە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ئێستاش رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان خه‌ریكی راهێنانه به كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، بۆ به‌رزتركردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانیان. نوێنەری ڕێكخراوە جیهانییەكە ئاماژەشی بەوەدا كە كاریان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه هه‌ماهه‌نگییان هه‌یه، له داهاتووشدا كاری زیاتر ده‌كه‌ن و ڤاكسینی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین ده‌كه‌ن.
ته‌ندروستیی جیهانی ستایشی هەوڵەكانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
