پەرلەمانتارێکی فراكسۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، کە پێویستە هەموو مووچەخۆرانی كوردستان بەگشتی و مووچەخۆرانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەو راستیە بزانن، کە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن هی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆیی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکە. رێبوار بابکەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، لە فراکسیۆنی پارتی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “داهاتی مەرزە سنوورییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، وەك خۆی ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام داهاتی مەرزەکانی سنووری هەلێر و دهۆك، بێ كەم و كورتی دەگەڕێتەوە بۆ خەزینەی حكوومەت”. گوتیشی: “پێویستە هەموو مووچەخۆرانی كوردستان بەگشتی و مووچەخۆرانی سنووری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین، ئەو راستیە بزانن، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن لە داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆیی هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێرە نەك هی ناوچەكانی خۆیان”. راشیگەیاند: “داهاتی مەرزەكانی سنووری سلێمانی وهەڵبجە و گەرمیان و راپەڕین، لەلایەن تاقمێكی ناو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، دەستی بەسەردا گیراوە”.
رێبوار بابکەیی: هەموو مووچەخۆرانی كوردستان لە داهاتی هەولێر و دهۆك مووچە وەردەگرن
