ئەمرۆ لەگەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی کوڕێک باوکی خۆی بەسێ فیشەک کووشت و پۆلیسیش زانیاری لەبارەی رووداوەکەوە دەخاتە روو. سامان نادر، بەڕێوبەری سەنتەری فریاگوزەری ژمارە 122 بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ ھەینی 28ی5ی2021، لەگەڕەکی کانی بای شاری سلێمانی، پیاوێکی تەمەن 65 ساڵ بەناوی (خ، ف) لەلایەن کوڕەکەیەوە بەسێ فیشەک کوژرا”. ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی سەنتەری فریاگوزاری چوونەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکەیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کردووە. لەوبارەیەوە نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “گەنجێکی تەمەن 28 ساڵ بەسێ فیشەک باوکی خۆی کوشتووە و لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ھێزەکانی پۆلیس بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێن”.
لە سلێمانی گەنجێک باوکی خۆی بەسێ فیشەک کووشت
