سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان ئاشكرای كرد پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه به مانای بڕینی ده‌رماڵه نییه، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه و جیاوازی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ناهێڵێت. د. عەبدولحەکیم خەسرەو سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان بۆ كەناڵی “كوردستان24” رای گه‌یاند به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه به ده‌رماڵه‌كان ده‌كرێت و هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك ده‌رماڵه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ش به مانای بڕینی ده‌رماڵه نییه، به‌ڵكو یه‌كخستنه‌وه‌یه و جیاوازی له نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ناهێڵێت. د. عەبدولحەکیم خەسرەو گوتیشی “هه‌ر فه‌مانبه‌رێكی حكوومه‌تی هه‌رێم شایه‌نی ده‌رماڵه‌یه‌كه، ده‌بێت مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تی هه‌بێت، له‌گه‌ڵ ده‌رماڵه، هه‌ندێك ده‌رماڵه‌ی جێگیر هه‌یه، ئه‌مه مافی خۆیه‌تی و نابڕدرێت، به‌شێك له‌و ده‌رماڵانه‌ش ناجێگیرن، په‌یوه‌سته به‌و كارانه‌ی ده‌یكات، بۆیه وه‌كو بنه‌ما، هیچ فه‌رمانبه‌رێكی حكومی به‌بێ ده‌رماڵه نابێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و شایسته‌بوونه‌ی كه هه‌یه‌تی”. سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان هەروەها ئاماژەی بەوەدا “ئه‌وه‌ی تێبینی كرابوو له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستان، له ماده‌ی 5ی یاسای چاكسازی، به‌پرسیارییه‌تی خستووه‌ته سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه دەر‌ماڵه‌كان رێك بخاته‌وه، له‌سه‌ر پره‌نسیپی دادپه‌روه‌ری و شایسته‌بوون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كان خۆیان له ناو فه‌رمانگه‌كان گله‌ییان هه‌یه، كه خه‌ڵكێك ماندوو ده‌بێت و ده‌رماڵه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت و خه‌ڵكێكی دیكه به‌بێ ماندووبوون هه‌مان ده‌رماڵه وه‌رده‌گرێت”. ئەوەشی روون كردووەته‌وه كە ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی به یاسا رێكخرابوون، گشت ئه‌و ده‌رماڵانه به‌رده‌وام ده‌بن و رێك ده‌خرێنه‌وه، كه له رێنمایی وه‌زاره‌تی داراییدا هاتووه و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو بڕیارێكی ده‌ركرد بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌كان، بۆیه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێداچوونه‌وه به گشت به‌و ده‌رماڵانه ده‌كات، كه به رێگه‌ی یاسا خه‌رج كراون.
ئەنجوومەنی وەزیران: پێداچوونه‌وه‌ی ده‌رماڵه به مانای بڕینی ده‌رماڵه نییه
