ئەمشەو تەرمی کچێک گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ى گشتیی قه‌ڵادزێ كه له حه‌وزێكى ئاودا خنكاوه. شۆرش ئیسماعیل ،گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین بە (باس‌نیوز)ی راگەیاند: “ئەمشەو ته‌رمى كچێك بەناوی ( ب . س) ته‌مه‌ن 30 ساڵ دانیشتووی گوندی (بێ‌شیر)ى سەر بە ناحیەی هێرۆ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ”. گوتیشى: “بە گوتەی باوکی،کچەکە لە تەنیشت حەوزێکی ئاودا سەرقاڵی شۆردنی جلەکانی بووە و دواتر کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە”. ئاماژەی بە ئەوەشدا کە دواى ڕووداوه‌كه پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هۆكار و چۆنێتى ڕووداوه‌كه کراوەتەوە.