فەرماندە دەستگیرکراوەکەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دان بە تیرۆرکردنی دوو چالاکوان دەنێت. بەپێی زانیارییەکان، دوای دانپێدانانی قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنباری حەشدی شەعبی، هەموو ئەندامانی تیمی تیرۆرکردن لە میلیشیای (لیوای تەفوف) لە کەربەلا، دەستگیر کراون. ئەو ئەندامانەی تیمی تیرۆرکردن لەو میلیشیایە، بەپێی دانپێدانانی قاسم موسڵیح، هەریەکە لە ئیهاب وەزنی و فاهم تایی چالاکوانیان بە فەرمانی موسڵیح، تیرۆر کردووە. چەکدارە دەستگیرکراوەکانی لیوای تەفوف دانیان بەوەدا ناوە، کە خێوەتێکیان لەناو خۆپیشاندەرانی کەربەلا هەڵدابوو بۆ سیخوڕیکردن بەسەر خۆپیشاندەورانەوە. سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 26-5-2021، هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی سوپای عێراق قاسم موسڵیحی لە باشووری بەغدا، بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا و کوشتنی چالاکوانان دەستگیر کرد.
فەرماندە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی دان بە تیرۆرکردنی دوو چالاکوان دەنێت
