چەمچەماڵ.. نارنجۆك هەڵدرایە ماڵێكەوە و ئافرەتێك گیانی لەدەست دا

ئەمشەو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ نارنجۆكێک هەڵدرایە ماڵێکەوە و بەو هۆیەوە ئافرەتێك گیانی لەدەست دا و ئافرەتێكی دیکەش زامدار بوو. رەمەك رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “شەوی یەکشەممە لە گەڕەكی قادر كەرەمییەكانی ناحیەی شۆڕش نارنجۆكێک هەڵدراوەتە مالێكەوە و بەو هۆیەوە ئافرەتێک گیانی لەدەست دا و ئافرەتێکی دیکەی هەمان ماڵ زامدار بوو”. گوتیشی: “بریندارەکە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان لە رووداوەکە دەستیپێکردووە”.