ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لەلایەن کەسێکی دیکەوە بە چەقۆ کوژرا. موقەدەم بارزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “یٔێوارەی یٔەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 23 ساڵ بە ناوی میلاد کازم پیشەی کاسب دانیشتووی گەڕەکی شارەوانیی شاری هەڵەبجە بە چەقۆ لەلایەن کەسیکی دیکەوە بەناوی (ڕ، ع، ت) تەمەن 28 ساڵ کوژرا ئەمەش پاش شەڕ و دەمەقاڵێی نێوانیان”. گوتیشی: “تۆمەتبارەکە دەستگیرکراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پولیسی شەهید سەرکار ڕێکخراوە”.