مه‌سرور بارزانی: له‌ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌كرۆپۆلیس به‌شێك له‌ مێژووی هاوبه‌شانم بینی

 سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مۆزه‌خانه‌ی ئه‌كرۆپۆلیس له‌ یۆنان، ڕای گه‌یاند به‌شێك له‌ مێژووی هاوبه‌شانم بینی. مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ تویتێكدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: لە سەردانەکەمدا بۆ یۆنان، لە مۆزەخانەی ئەکرۆپۆلیس بەشێک لە مێژووی هاوبەشمانم بینی. ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای گەشتێک بۆ بەلجیکا و یۆنان و ئەنجامدانی چەندین کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتانە، گەیشتەوە هەرێمی کوردستان.