به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، بنكه‌ى پۆلیسى سه‌روه‌ران تۆمه‌تبارێكى ئافره‌تیان ده‌ستگیر كرد. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/6/2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بە ناوی (ش. خ. ع) دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی ئیسكان بەپێی ماددەى 456 لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو”. ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان، ڕادەستی بنكەی پۆلیسی ئیسكان كرا.