دەربەندیخان.. ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی دوو کەسی لێکەوتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای دەربەندیخان – کەلار دوو کەس گیانیان لەدەست دا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە کە کاتژمێر(٧:٠٠)ی ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای دەربندیخان- – کەلار لە نزیک سێڕیانی ناحیەی مەیدان ڕووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی پیکاب ئەدمیراڵ و ماتۆڕسیکلێک روویدا و لە ئەنجامدا شۆفێر و سەرنشینێکی ماتۆڕسیکلەکە گیانیان لەدەستدا و شۆفێری پیکابەکەش زامدار بوو”. پۆلیسی هاتوچۆی دەربەندیخان ئاماژەی بە ئەوەش داوە کە شۆفێری پیکابەکە دانیشتووی شاری هەڵەبجەیە و شۆفێر و سەرنشینی ماتۆڕسیکلەکەش دانیشتووی ناحیەی رزگاریی گەرمیانن.