ئەمشەو بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە گوندێکی سنووری پشدەر شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەدا روویدا. شۆرش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەرین، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: “هێزی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە گوندی شێنێ پاش ئاگادارکردنەوەیان له بوونی ڕووداوێکی شەڕ لە گوندی شێنێی سەر بە ناحیەی هەڵشۆ – قەزای پشدەر (قەڵادزێ) دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بە هاوکاری هێزەکانی یاریدەدەرییهتی ئاسایشی قەڵادزێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و پاش بەدواداچوون دەرکەوت بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان دوو بنەماڵە شەڕ ڕوویداوە و چهكیان له دژی یهك بهكارهێناوه” راشیگەیاند: “پاش کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە بە بڕیاری دادوەر سێ کەس لە هەردوو بنەماڵە دەستگیرکران”. ناوبراو گوتیشی: “لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە”.
قهڵادزێ.. شهڕ له نێوان دوو بنهماڵهدا روویدا
