بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی “هاریی سەگ”، ئەمریكا هاوردەكردنی سەگی لە ١١٣ وڵاتی جیهان قەدەغە كرد، یەكێك لەو وڵاتانەش عێراقە. مەڵبەندی ئەمریكا بۆ نەهێشتنی نەخۆشی و خۆپاراستن بڵاوی كردەوە كە بەهۆی مەترسیی بڵاوبوونەوەی هاری “دەردە سەگ”، بۆ ماوەی یەك ساڵ هاوردەكردنی سەگ لە ١١٣ وڵاتی جیهان قەدەغە دەكەن، لە ناویاندا ١٦ وڵاتی عەرەبی هەن. بەپێی مەڵبەندە تەندروستییەكە، لەم ساڵەدا هاوردەكردنی هەموو جۆرە سەگێك لە ١١٣ وڵاتەكەدا قەدەغە دەكرێن. ئەم بڕیارەی ئەمریكا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ماوەی شەش مانگە مەترسیی بڵاوبوونەوەی دەردە سەگ بەرز بووەتەوە، لە هەمان كاتدا لەو وڵاتەدا هاوردەكردنی سەگ بە شێوەیەكی خێرا ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانەوەی هاووڵاتییان بووە بۆ ماوەیەكی درێژ لە ناو ماڵەكانیان لە ماوەی یەك ساڵ و نیوی رابردوودا. جگە لە عێراق، ئەمریكا هاوردەكردنی سەگی لە سعوودیە، قەتەر، ئیمارات، كوێت، عەمان، میسر، یەمەن، سووریا، لوبنان، ئوردن، تونس، سۆماڵ، سودان، مەغریب و جەزائیریش قەدەغە كردووە. جێی باسە ساڵانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەردە سەگەوە، ٥٩ هەزار كەس لە جیهاندا گیان لەدەست دەدەن،
ئەمریكا هاوردەكردنی سەگی عێراقی قەدەغە دەكات
