چوار ملیۆن كه‌س به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌

 ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌، بۆ چوار ملیۆن كه‌س به‌رز بووه‌وه‌. ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/6/2021، ماڵپه‌ڕی وێڵد مێته‌ر، تایبه‌ت به‌ ئامار و داتا، بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، گه‌یشته‌ چوار ملیۆن كه‌س. به‌ پێی ماڵپه‌ڕه‌كه‌، دوو ملیۆن گیانله‌ده‌ستدانی كۆتایی، ته‌نیا له‌ ماوه‌ی 1666 رۆژدا تۆمار كراون. زۆرترین ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به‌ كۆرۆنا، به‌ وڵاتانی ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، هیندستان و رووسیا و مه‌كسیك بووه‌، كه‌ به‌و پێنج وڵاته‌، نزیكه‌ی نیوه‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان پێك ده‌هێنن. له‌ هه‌رێمی كوردستانیش، ڕێوشوێنه‌ خۆپارێزییه‌كان به‌رده‌وامن و ژماره‌ی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ هێشتا به‌رزه‌، دوێنێش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری تووشبوانی په‌تاكه‌، له‌ ژێر چاودێریی چڕدان.