سلێمانی.. تەقە لە گەنجێک کرا و کوژرا

كه‌مێك پێش ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كێكى شارى سلێمانى گەنجێک گەنجێکی دیکەی کوشت ئەمەش دوای ئەوەی دەمەقاڵە لەنێوانیان دروست بوو. به‌پێى زانیاریه‌كانى (باسنیوز) شەوی شەممە دەمەقاڵە له‌ نێوان دوو گه‌نجى ته‌مه‌ن 19 و 20 ساڵ لە شاری سلێمانی دروست بووە و دوای چەند کاتژمێرێک یەکێکیان بە چەکی جۆری کلاشینکۆف لە دووکانێک تەقەی لە کەسی بەرامبەری کردووە. هەر بەپێی زانیارییەکان دواى ته‌قه‌كردنه‌كه‌، گه‌نجه‌كه‌ ته‌قه‌ لێكراوه‌كه‌ كه‌ ته‌مه‌نى 19 ساڵه بووە و ناوى (ڕ،ح)بووە به‌ سه‌ختى بریندار بووە و به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی لەدەست داوە هاوكات كه‌سێكى دیكه‌ش كه‌ له‌ دووكانه‌كه‌ كڕیار بووه‌ بریندار بووه‌.