گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامى هێرشێكى تیرۆریستانی داعش له سنوورى ناحیه‌ى عوزێم دوو كه‌س كوژران و پێنج كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. نیهاد محه‌مه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی دیاله، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “شه‌وى یه‌كشه‌ممه 20/6/2021، تیرۆریستانى داعش به چه‌كى مامناوه‌ند و قه‌ناس هێرشیان كرده سه‌ر حه‌شدى عه‌شایه‌رى له گوندى ئه‌لبوو به‌كرى سه‌ر به ناحیه‌ى عوزێم، له ئه‌نجامدا چه‌كدارێكى حه‌شدى عه‌شایه‌رى به‌ناوى سالم ئه‌حمه‌د مه‌حمود گیانى له‌ده‌ست دا و ئافره‌تێكى دانیشتووى گونده‌كه‌ش به‌ناوى یوسرى موخڵهف گیانى له‌ده‌ست دا”. گوتیشی: “هاوكات دوو هاووڵاتیی دیكه‌ی گونده‌كه و هه‌روه‌ها سێ چهكاری تری حه‌شدى عه‌شایه‌رى بریندار بوون و پاشان چه‌كدارانى داعش به ئاراسته‌ى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵهاتن”. ناحییه‌ى عوزێم له ڕووى ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگاى دیاله‌یه و ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕێگه‌ى كه‌ركووك-به‌غدا، هاوسنوورى ناحیه‌ى ئامرلی سه‌ر به قه‌زاى خورماتووه.
له ئه‌نجامی هێرشێكى داعش لە سنووری دیالە حه‌فت كه‌س كوژران و بریندار بوون
