پەرلەمان و حكوومەت لەسەر ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی كۆدەبنەوە

سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەچنە پەرلەمانی كوردستان و تاوتوێی راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی دەكات پەیامنێری (باسنیوز) رایدەگەیەنێت، كاتژمێر 11:00ـی ئەمڕۆ دووشەممە 21/6/2021، عەبدولحەكیم خەسرەو، سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازی و ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دەچنە پەرلەمانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی دەستپاكی كۆدەبنەوە. گوتیشی: لەو كۆبوونەوەیەدا شاندی حكوومەت و پەرلەمان گفتوگۆ لەسەر راپۆرتی دووەمی ھەنگاوەكانی یاسای چاكسازی دەكەن، لیژنەكە ژمارەیەك تێبینی و پرسیاریان ھەیە لەسەر ئاستەنگ و ھۆكاری سستیی جێبەجێكڕدنی یاساكە و چی بكرێت ئەو بەربەستانەی بەردەم جێبەجێكردنی یاساكە لاببرێن. لەگەڵ ناردنی راپۆرتەكە، وەزیرەكانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ خستنەڕووی ئاستەنگەكان و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاساكە لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان كۆبوونەتەوە.