سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی ئوردن دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شانشینی هاشمیی ئوردن دەکات. بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە 23-6-2021، بە سەردانێکی فەرمی، سەردانی ئوردن دەکات. لە سەردانەکەیدا بۆ ئوردن، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە. هەروەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە کۆبوونەوەکەدا تاتوێی پەیوەندییەکان و هەماهەنگیی نێوان هەولێر و عەممان و پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکرێت.