ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی لەبارەی راپۆرتێكی كەناڵی (الحرة – العراق) بڵاوكردەوە. لە ڕوونكردنەوەكەدا هاتووە “ڕۆژی ٢٢ـی حوزه‌یرانی ٢٠٢١، كه‌ناڵی (الحرة – العراق) ڕاپۆرتێكی له ماڵپەڕەکەیدا بڵاو كردووەته‌وه، كه تێیدا ئاماژه‌ی به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچە سنوورییەکانی نێوان عێراق و توركیا و شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان سوپای توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان كردووه. بەداخەوە لە ڕاپۆرته‌كه‌دا كه‌وتوونەته چه‌ندین هه‌ڵەوە، كه پشتیان به زانیاریی نادروست به‌ستووه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ڕاستییه‌كان دڵنیا ببنه‌وه، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی كاری پیشه‌یی ڕۆژنامەوانییە”. ڕوونكردنەوەكە ئاماژەی بەوە داوە “حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئەم جۆره پڕوپاگه‌نده نادروستانه بە توندی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و پێی وایه ئه‌م ڕاپۆرته لایه‌نگیری تێدایه و ڕه‌چاوی كه‌مترین پێوه‌ره‌كانی كاری ڕۆژنامه‌وانی بێلایه‌نی نه‌كردووه، هاوکات جه‌خت دەکاتەوە بەردەوام هاوكاری هه‌موو ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن دەکات بۆ ڕووماڵكردنی ڕووداوه‌كان به شێوه‌ی پیشه‌یی و بێلایەنانە به مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان وه‌ك خۆی”.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردەوە
