ئەمشەوی هەینی لە شاری ناسریەی باشووری عێراق مۆڵێكی قەرەباڵغ سووتا و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەكانیش چەند كەسێك لەناو ئەسانسێرێكدا گیریان خواردووە. میدیاكانی عێراق وێنەیەكی مۆڵەكەیان لە دەرەوە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە كە ئاگرێكی گەورە لە “تاج مۆڵ” بەربووە و گەیشتووەتە دەوروبەریشی. سەرچاوەیەكی ئەمنییش ئاشكرای كردووە كە ئاگرەكە بەهۆی سووتانی موەلیدەیەكی كارەبای مۆڵەكەوە كەوتووەتەوە و نزیكەی تەواوی مۆڵەكەی سووتاندووە، ئێستا ئاگرەكە گەیشتووەتە نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی لێكۆڵینەوەی دادوەری كە لە تەنیشت مۆڵەكەیە. لەلایەكی دیكەشەوە زانیاری هەیە كە پێنج كەس لە ناو ئەسانسێرێكی مۆڵەكەدا لە نهۆمی سێیەم گیریان خواردووە، منداڵیشیان لەناودایە.
ئاگرێكی گەورە لە مۆڵێكی شاری ناسڕیە كەوتەوە
