گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوى سلێمانى ڕای گه‌یاند نزیكەی نیوەی ئاوى خواردنه‌وه لە سنووری سلێمانی كه بەسەر ماڵان‌دا دابەش ده‌كرێت، به‌فیڕۆ ده‌درێت، بەم هۆیه‌وه تاوانەیان لە ژماره‌یه‌كى زۆری خەڵكی شارەكە وەرگرتووە. ئامانج جه‌لال گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند نزیكه‌ى نیوه‌ى ئه‌و ئاوه‌ى بۆ خواردنه‌وه دابه‌شى سەر هاووڵاتیان ده‌كرێت، به شێوه‌ى جیاجیا به‌فیڕۆ ده‌درێت، ئەمه‌ش پێچه‌وانه‌ى ڕێنوێنییه‌كانى ئاوه و خاوه‌نه‌كانیان ڕووبه‌ڕووى لێپرسینه‌وه ده‌كرێنه‌وه. گوتیشى له قۆناغى یه‌كه‌مدا هاوبه‌شه‌كه ئاگادار ده‌كرێته‌وه، لە قۆناغى دووه‌م دووباره‌كردنه‌وه سزای ماددی ده‌درێ و بۆ سێهه‌م جاریش بۆ ماوه‌ی كاتی هاوبه‌شه‌كه ئاوی خواردنه‌وه‌ی لێ ده‌بڕدرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نها له چوار مانگى ئه‌مساڵدا به بڕی نزیكه‌ی شەش ملیۆن دینار سزای هاوبه‌شه‌كانی ئاو دراوه. هەروەها گوتی 944 ماڵ و شوێنكاریش ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر ئاوى خواردنه‌وه و 42 هاوبه‌شیش به شێوه‌ی كاتی ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵه‌كانیان بڕدراوه.
نیوەی ئاوی خواردنەوەی سلێمانی لەلایەن هاووڵاتییانەوە بە فیڕۆ دەدرێت
